بێلسا دوای لیدز یونایتد قورسترین ئەرکی ڕاهێنان وەردەگرێت

ڕاهێنەری ئەزموونداری ئەرجەنتینی، مارسێلۆ بێلسا لەگەڵ فیدراسیۆنی تۆپی پێی بۆلیڤیا لەسەرهێڵە بۆ وەرگرتنی پۆستی ڕاهێنەری ئەو هەڵبژاردەیە.

لەو بارەیەوە سەرۆکی فیدراسیۆنی تۆپی پێی بۆلیڤیا، فێرناندۆ کۆستا ڕایگەیاندووە، “نکوڵی لەوە ناکەم کە پەیوەندیمان بە بێلساوە کردووە، بەڵام تاوەکو ئەم ساتە کۆبوونەوەمان لەگەڵیدا نەکردووە، ئێمە لەگەڵ چەند ڕاهێنەرێک لەسەر هێڵین، لەگەڵ بەڕێوەبەرانی هەڵبژاردەکەش قسەدەکەین بۆ ئەوەی بە چارەسەرێکی گونجاو بگەین”.

هەروەها دەڵێت، “لەگەڵ پێشکەشکردنی خواست و لیستی ڕاهێنەران، لێکدانەوەیان بۆ دەکەین، دەبێت ئەوەش لەبەرچاو بگرین کە چەند پارەمان بەردەستە بۆ واژووکردنی گرێبەستی بێلسا، یان هەر ڕاهێنەرێکی دیکە”.

هەڵبژاردەی بۆلیڤیا لە پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەمریکای لاتین بۆ گەیشتن بە مۆندیالی قەتەر شکستیهێنا، بەوهۆیەوە سیزار فاریاسی ڕاهێنەر دوورخرایەوە.

بەپێی سەرچاوەکان، بۆلیڤیا دەبێتە قورسترین ئەرکی ڕاهێنان بۆ بێلسا، چونکە هەڵبژاردەکە لەڕووی هونەرییەوە کەتووە، هەروەها ژیانکردنیش لەو وڵاتە لەڕووی تەندروستییەوە قورسە، بەوپێیەی سێ هەزار مەتر لەئاستی دەریاوە بەرزە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ساوزامپتن لیڤەرپوڵی ڕاگرت و بلیتی لوتکەی بەخشییە مانچستەر یونایتد

ئەمشەو، دووشەممە لە چوارچێوەی ڕوبەڕوبوونەوەکانی هەفتەی 17ی خولی نایابی ئینگلیزی، یانەی ساوزامپتن بردنەوەیەکی چاوەڕواننەکراوی بەرانبەر لیڤەرپوڵ تۆمارکرد. ساوزامپتن…
Total
0
Share