نەوەی نوێ بەشداريی دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەكات

پەرلەمانتارێكی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنیان لەگەڵ سەدرییەكان لەسەر چوونەوە ژوورەوەیە بۆ دانیشتنەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەك دەنگدان بە كاندیدەكەیان.

ڕێبوار عەبدلڕەحمان، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند، “ئێمە 17 خاڵمان خستووەتە بەردەم كوتلەی سەدرییەكان گەرەنتییان داوە جێبەجێیاندەكەن بەو پێیەی سەرۆك وەزیرانی عێراق لە كوتلەی سەدرییەكان دەبێت”.

ئاماژەی بەوە كرد، “ڕێككەوتنی ئێمە لەگەڵ سەدرییەكان لەسەر چوونە ژوورەوەیە بۆ كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق نەك دەنگدان بە كاندیدەكەیان”.

بڕیارە ئەمڕۆ كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەبچێت و 40 كەس خۆیان بۆ پۆستەكە كاندیدكردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ستران عەبدوڵا: پەنابردن بۆ دادگای فیدراڵی پەڕەی دادگای سەورە و بڕیارە ستەمكارەكانی سپی دەكاتەوە

ستران عەبدوڵا ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی لە پۆستێكیدا هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی ئیكس سەبارەت بە داواكەی مەسرور بارزانی…
Total
0
Share