مێسی واز لە یاریی نێودەوڵەتی دەهێنێت

لیۆنێل مێسی سوپاسی هاندەرانی كرد كە هەمیشە خۆشەویستی زیاتری پیشان دەدەن و جەختیشی كردەوە كە پاش مۆندیال پێداچونەوە بۆ هەندێ بڕیار دەدات.

هەڵبژاردەی ئەرجەنتین بە سێ گۆڵی بێ بەرامبەر سەركەوتنی بەسەر هەڵبژاردەی فەنزوێلا بەدەستهێنا.

پاش یارییەكە مێسی كاپتنی ئەرجەنتین وتی: “هاندەرانی هێورنابنەوە و كەشێكی شێتانە دەدەن بە یارییەكانمان.”

وتیشی: “سوپاسیان دەكەم كە هەمیشە وامان لێدەكەن حەز بە یاریكردن بكەین لەبەردەمیاندا.”

مێسی جەختی كردەوە كە هەندێ شت هەیە پێویستی بە گۆڕانكارییە و دوای مۆندیال پێداچونەوە بۆ ژیانی خۆی دەكات.

لیۆنێل مێسی ڕابەرایەتی هەڵبژاردەی ئەرجەنتینی كردووە لە دوو ساڵ و شەش مانگی ڕابردوودا و لە 30 یاریدا 20 بردنەوە و 10 یەكسان بونیان تۆماركردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دوورخستنه‌وه‌؟! سۆڵشایه‌ر له‌ ڤان خال و مۆیس باشتره‌ و نزیکی مۆرینیۆیه‌

ئه‌مڕۆ، شه‌ممه‌ یانه‌ی مانچسته‌ر یونایتد له‌ گودیسۆن پارک یارییه‌کی به‌هێز به‌رانبه‌ر یانه‌ی ئێڤه‌رتۆن ئه‌نجامده‌دات، ئه‌نجامی یارییه‌که‌ش کاردانه‌وه‌ی له‌سه‌ر…
Total
0
Share