دووەم پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابەشدەكرێت

وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان ڕایدەگەیەنێت، دووەم پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابەشدەكرێت.

دكتۆر توانا نەجەف، بەڕێوەبەری كارگێری و دارایی وەزارەتی خوێندنی باڵاو توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، بڕیارە ڕۆژی یەكشەممەی داهاتوو لەگەڵ دەستپێكردنەوەی دەوامی زانكۆ و پەیمانگاكان، دووەم پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابەشبكرێت.

ئاماژەی بەوەكرد، لە هەفتەی داهاتوودا قۆناغەكانی پاڵپشتی دارایی تەواو دەكرێن و هەر زانكۆ و پەیمانگایەك كارەكانی بەكۆتاهاتبێت و لیست و چەكیان ئامادەبێت پارەكەیان بۆ خەرجدەكرێت.

بەرپرسەكەی وەزارەتی خوێندنی باڵا باسی لەوەكرد، “لە زانكۆی سەڵاحەدین ئەو خوێندكارانەی كەوتوون “دەرنەچوون” 50%ی دەرماڵەكەیان لێبردڕابوو  لە سلێمانی دەرماڵەكە بە ڕێژەی 100% خەرجكراوە”.

ئاماژەی بەوەكرد، ئەگەر ڕێنمایی دارایی نەبێت پارەكەیان بۆ خەرجدەكرێتەوە، بەڵام ئەگەر ڕێنمایی دارایی دەركرابوو بۆیان خەرجناكرێتەوە.

خەرجكردنی پاڵپشتی دارایی بۆ خوێندكارانی زانكۆ و پەیمانگاكان، دوای كۆبوونەوەكانی بافڵ جەلال تاڵەبانی و نوێنەری زانكۆ و پەیمانگاكان بوو كە بۆ ماوەی چەند كاتژمێرێك گفتوگۆیان كرد و بافڵ جەلال تاڵەبانی بەڵێندا پاڵپشتیان بكات بۆ بەدەستهێنانی مافە ڕەواكانیان و لەسەر ئەركی یەكێتیی نۆژەنكردنەوەی و پێداویستییەكانی بەشە ناوخۆییەكانی زانكۆ و پەیمانگاكان دابینكران.

بابەتی پێشتر

تەندروستیی جیهانی: كۆرۆنا كۆتایی نەهاتووە

بابەتی دواتر

جۆ بایدن: ئەگەر پوتین چەكی ئەتۆمی بەكاربهێنێت ناچار دەبین وەڵامیان بدەینەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share