چێوەی هەماهەنگی هەنگاوی نوێی لێكتێگەیشتن لەگەڵ ڕەوتی سەدر ئاشكرادەكات

موقتەدا سەدر و نوری مالكی

سەركردەیەكی چێوەی هەماهەنگی هەنگاوی نوێ لەبارەی لێكتێگەیشتنی نێوان ڕەوت و چێوە ئاشكرادەكات.

فازل فەتلاوی سەركردە لە چێوەی هەماهەنگی (كۆكراوەی هێز و لایەنە شیعییەكانی دەرەوەی ڕەوتی سەدر) ڕایگەیاند، وتووێژەكان تائێستا لەنێوان چێوەی هەماهەنگی و ڕەوتی سەدر بەردەوامە، گەیشتووەتە قۆناغی پێشكەوتوو كە ئەنجامەكەی لە دوو ڕۆژی داهاتوودا دەردەكەوێت.

فەتلاوی لە لێدوانێكدا بۆ میدیا عێراقییەكان پێشبینی خۆی نیشاندا بەوەی “لەماوەی دوو ڕۆژی داهاتوودا ڕووانینێكی هاوبەش و ڕێككەوتن لەنێوان چێوە و ڕەوت دێتە ئاراوە بۆ چوونە ئەنجومەنی نوێنەران وەك گەورە فراكسیۆنێكی یەكگرتوو”.

بڕیارە شەممەی داهاتوو 26ی ئازار كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بۆ هەڵبژاردنی سەرۆك كۆمار بەڕێوەبچێت، بەڵام ناكۆكی نێوان هێزە شیعییەكان لەلایەن و هێزە كوردییەكان لەلایەكی دیكە ئاستەنگی بەردەم بەڕێوەچوونی پرۆسەكەن.

بابەتی پێشتر

لە 48 كاتژمێردا 1100 بومەلەرزە لە دوورگەیەك دەدەن

بابەتی دواتر

لە ڕۆژانی جەژنی نەورۆزدا 7 ڕووداوی هاتوچۆ لە سلێمانی ڕوویانداوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

‏”هەرێم لە ڕاگەیاندنەكانەوە وەڵاممان دەداتەوە”‏
وەزیری نەوتی عێراق: داواكارییەكانمان لەبارەی نەوتی هەرێمەوە نەگۆڕن ‏

وەزیری نەوتی عێراق سووربوونی حكومەتی فیدراڵی لەسەر داواكارییەكانیان لەبارەی ‏دروستكردنی كۆمپانیایەكی نەوت و پێشنیازەكانی دیكە لەبارەی نەوتی هەرێمەوە…
Total
0
Share