کەشناسی: سبەینێ ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی هەرێمی کوردستان پێشبینییەکانی کەشوهەوای لە هەرێمی کوردستان بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە هەریەکە لە هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە بۆ ئەمڕۆ و سبەی ئاسمان هەوردەبێت لەگەڵ بارینی نمەباران لەناوچە شاخاوییەکان.

بەپێی پێشبینییەکانی کەشوهەوا لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ سێشەممە لە پارێزگاکانی هەولێر، سلێمانی، دهۆک و هەڵەبجە ئاسمان پەڵەهەور دەبێت و دواتر دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و بارینی نمەباران لەناوچە شاخاوییەکان.

هەروەها سبەینێ چوارشەممە ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارینی نمە باران لە هەولێر، سلێمانی و دهۆک و ئەگەری بوونی هەورەبروسکە، لە هەڵەبجە ئاسمان هەور دەبێت.

لەپارێزگای کەرکوکیش ئەمڕۆ ئاسمان لە هەوری تەواوەوە دەگۆڕێت بۆ پەڵە هەور و سبەی ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

كۆمسیۆن دەربارەی پێدانی پارە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان ڕوونكردنەوە دەدات

دوای بڵاوبوونەوەی چەند دەنگۆیەك دەربارەی پێدانی پارە لەلایەن كۆمسیۆنەوە لەبەرامبەر وەرگرتنەوەی كارتی دەنگدان، بەرپرسێكی كۆمسیۆن ڕەتیدەكاتەوە و بەهەواڵی…
Total
0
Share