نێچیرڤان بارزانی: کۆبوونەوەکەی بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی زۆر ئەرێنی بوو

نێچیرڤان بارزانی رایدەگەیەنێت، هەردوو کۆبوونەوەکەی چەند رۆژی رابردووی نێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئەرێنی بووە.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە وتارێکدا لە کۆنفرانسی میونشن رایگەیاند، “10 رۆژ لەمەوبەر کۆبوونەوەیەکی زۆرباش لەنێوان بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ئەنجامدرا، راستە کۆبوونەوەکە دەستپێک بوو، بەڵام زۆر ئەرێنی بوو”.

وتیشی، “پێش ئەوەی سەردانی میونشن بکەم، جارێکی دیکە بافڵ جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی کۆبوونەوە و من لە کۆبوونەوەکەدا بەشداربووم، ئەو کۆبوونەوەیەش زۆرباش بوو، دڵنیام دەگەینە ئەنجامێک کە بەرژەوەندیی هەرێمی کوردستان و عێراقی تێدابێت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: حکومەتی هەرێمی کوردستان ئامادەی هەموو هاوکارییەکە بۆ کۆمپانیا ئەمریکییەکان

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ وەفدێکی هاوبەشی ئەنجومەنی بازرگانیی ئەمەریکا کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ وەفدێکی هاوبەشی…
Total
0
Share