ئەفسەر و پلەدارانی پێشمەرگە لەبارەی خانەنشینبوونیان ئاگاداردەكرێنەوە
تەمەن و ساڵانی خزمەت دیاریكراون

وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە ڕوونكردنەوە لە بارەی خانەنشینكردنی پێشمەرگە و پلەداران دەدات و دەڵێت، “بەپێی یاسای ژمارە 38 خانەنشینی ئارەزوومەندانە 50 ساڵ تەمەن و 15 ساڵ خزمەتی دیاریكردووە و دەتوانرێت داوای خانەنشینبوون بكرێت”.

عەمید ئەحمەد لەتیف، وتەبێژی یەكەی 70ی هێزەكانی پێشمەرگە لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، خانەنشینبوونی ئارەزوومەندانە دەبێت 50 ساڵ تەمەنی هەبێت و 15 ساڵ خزمەتی هەبێت لە هەرپلەیەكدا بێت دەتوانێت داواكاریی پێشكەشبكات بۆ خانەنشینبوونی.

ئاماژەی بەوەكرد، “ئەو ئەفسەرانەی پلەكانیان نەقیب و ڕائیدە لە تەمەنی 49 ساڵیدا بە زۆرەملێ “ئیجباری”خانەنشیندەكرێن، پلەی موقەدەم 53 ساڵ تەمەنی بێت خانەنشیندەكرێت.

وتەبێژی یەكەی 70ی پێشمەرگە باسی لەوەكرد، ” ئەفسەر بە پلەی عەقید لە تەمەنی 55 ساڵی و عەمید لە تەمەنی 58 ساڵیدا خانەنشیندەكرێن”.

عەمید ئەحمەد لەتیف، ئاماژەی بەوەكرد، “ئەو ئەفسەرانەی پلەیان لیوایە لە تەمەنی 60 ساڵیدا خانەنشیندەكرێن و فەریق لە تەمەنی 63 ساڵییەوە خانەنشیندەكرێت و یاسای ژمارە 38ی تایبەت بە خانەنشینی پێشمەرگە لە ساڵی 2007ەوە دەرچوێندراوە و كاری پێدەكرێت”.

بابەتی پێشتر

نرخی نەوت بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

شاندێكی وەزارەتی پێشمەرگە گەیشتە بەغداد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەهای دۆلار بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ لە كاتی داخستنی بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، بەهای دۆلار بەرامبەر بە دینار بەرزبووەوە و 100 دۆلار بە…
Total
0
Share