كامیان ئەركیان قورسترە.. یارییە ماوەكانی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید ببینە

پاش بردنەوەی كلاسیكۆ، بەرشلۆنە سەركەوتنی بۆ پلەی سێیەمی ڕیزبەندی خولی ئیسپانیا مسۆگەركرد.

یارییەكیش كەمتری كردووە و 12 خاڵ لەدوای ڕیاڵ مەدریدی پێشەنگەوەیە.

ئایا یانەی بەرشلۆنە هەلی بەدەستهێنانی ناسناوی خولی ئیسپانیای ماوە؟

بە پێی یارییەكانی هەردوو یانەی بەرشلۆنە و ڕیاڵ مەدرید بێت ئەركی ڕیاڵ مەدرید قورسترە و یاریی بەهێزتری ماوە ئەنجامی بدات.

لەگەڵ ئەوەشدا جیاوازی 12 خاڵ هەلی ئەوە دەدات بە ڕیاڵ مەدرید كە لە پێشەنگدا بمێنێتەوە.

ڕیاڵ مەدرید 9 یاریی ماوە لەخولی ئیسپانیا

لەو 9 یارییە پێنجیان لە دەرەوەی یاریگای خۆی ئەنجامی دەدات

سێلتاڤیگۆ – ڕیاڵ مەدرید

ڕیاڵ مەدرید – خیتافی

ئیشبیلیە – ڕیاڵ مەدرید

ئۆساسۆنا – ڕیاڵ مەدرید

ڕیاڵ مەدرید – ئیسپانیۆل

ئەتلەتیكۆمەدرید – ڕیاڵ مەدرید

ڕیاڵ مەدرید – لیڤانتی

قادش – ڕیاڵ مەدرید

ڕیاڵ مەدرید – ڕیاڵ بیتس

بەرشلۆنە 10 یاریی ماوە لەخولی ئیسپانیا

لەو 10 یارییە شەشیان لە یاریگای خۆیەتی

بەرشلۆنە – ئیشبیلیە

لیڤانتی – بەرشلۆنە

بەرشلۆنە – قادش

ڕیاڵ سۆسیداد – بەرشلۆنە

بەرشلۆنە – رایۆڤالیكانۆ

ڕیاڵ بیتس – بەرشلۆنە

بەرشلۆنە – سێلتاڤیگۆ

خیتافی – بەرشلۆنە

بەرشلۆنە – ڤیاریاڵ

بابەتی پێشتر

سەدر بۆ پەرلەمانتارانی سەربەخۆ: بەشداری دانیشتنی پەرلەمان بن پشكتان دەدەمێ

بابەتی دواتر

فڕۆكەیەكی چینی بە 133 سەرنشینەوە كەوتەخوارەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی پێنجوێن: ئەو ناوچانەی تورکیا بۆردومانی کردوون جگە لە دانیشتووانی خۆمان کەسی دیکەی تێدانییە

قائیمقامی پێنجوێن لەبارەی بۆردومانەکانی بەرەبەیانی ئەمڕۆی فڕۆکەکانی تورکیا لە سنووری قەزاکەیان ڕایگەیاند، هیچ کەسێک جگە لە دانیشتووانی قەزاکەمان…
Total
0
Share