پۆلیسی هەولێر تۆمەتبارێکی دەستگیرکرد سێ فەرمانی دەستگیرکردنی جیاوازی هەبووە

تۆمەتبارێک کە سێ فەرمانی دەستگیرکردنی جیاوازی هەبووە لەلایەن بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێرەوە دەستگیرکراوە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر چەکێکدا گیراوە.

لەڕاگەیەندراوێکدا پۆلیسی هەولێر ئاشکرایکرد، تۆمەتبارێکیان دەستگیرکردووە کە بەپێی ماددە 2ی مۆبایل، بەپێی ماددە (456) لە یاسای سزادان لە بنکەی پۆلیسی شەمامک و بەپێی ماددەی (432) لە یاسای سزادان لە بنکەی پۆلیسی (ڕاستی) فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

تۆمەتبارەکە ناوی (ک. ع. ر)ـە و لەکاتی دەستگیرکردنیدا دەستبەسەر چەکێکی جۆری دەمانچەدا گیراوە و ئێستا پەڕاوی لێکۆڵینەوەی بۆ کراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

ئەڵمانیا بەدوای غازی سروشتیدا وێڵە

بابەتی دواتر

چێوەی هەماهەنگی بە مەرج بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماردا دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share