بافڵ جەلال تاڵەبانی: سەلامەتیی گەلەکەمان هێڵی سوورە

سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، سەلامەتیی گەلەکەمان هێڵی سوورە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، ڕایگەیاند، شەوی ڕابردوو، ئاسایش و سەروەریی نەتەوەکەمان ڕووبەڕووی پێشێلکارییەکی گەورە و قبوڵنەکراو بووەوە، هێرشێکی موشەکیی بالیستی، کە لە ئێـ.ـرانەوە هاوێژرا، نیشتمانەکەمان و هێزە ئەمنییە قارەمانەکانمانى کردە ئامانج.

دەشڵێت، لە سەرووی هەموو شتێکەوە، کاری هەرە لەپێشینەمان بریتییە لە سەلامەتی، خۆشگوزەرانی و پاراستنی هاوڵاتییانمان، دەزگا فریاگوزارییەکان و هێزەکانی بەرگری بە تەواوی خراونەتە گەڕ و بێوچان کار دەکەن بۆ دەستەبەرکردنی ئاسایش لە سەرتاسەری وڵاتدا.

ئاماژە بەوەشدەکات، لەم کاتە سەختەدا شانبەشانی براکانمان لە هەولێر دەوەستین و هێرشکردنە سەر هەر یەکێکمان هێرشە بۆ سەر هەموومان.

ئەوەش دەخاتەڕوو، داوا لە هەمووان دەکەین کە ئارام و چاوکراوە بن و پابەندی ڕێنماییە ڕەسمییەکانی دەزگا ئەمنییەکانمان بن، هەموومان پێکەوە بە خۆڕاگری و رژدبوونمانەوە دەوەستین.

بافڵ جەلال تاڵەبانی، دەڵێت، ئەم کردەوە شەڕانگێزییە بەئەنقەستە، پێشێلکارییەکی توندی یاسا نێودەوڵەتییەکان و ئاڵۆزکردنێکی بێ پاساوە، بە توندترین شێوە سەرکۆنەی ئەم هێرشە دەکەین، با ئەوە روون بێت: بەئامانجگرتنی نەتەوەکەمان بە تەواوی قبوڵنەکراوە، سەلامەتیی گەلەکەمان هێڵێکی سوورە کە ناتوانرێت پێشێلبکرێت.

ئەوەش دەڵێت، ئێمە بەدوای پەرەسەندنی گرژی و ئاڵۆزیدا ناگەڕێین و خوازیاری ناسەقامگیریی زیاتریش نین لە ناوچەکەدا، بەڵام نابێت دانبەخۆداگرتنمان بە کەمبوونی ورە یان بێتوانایی لێکبدرێتەوە، ئێمە بەشێوەیەکی چالاکانە لەگەڵ هاوپەیمان و هاوبەشەکانمان لە هەماهەنگیداین بۆ دەستەبەرکردنی وەڵامێکی دیپلۆماسی و بەرگریکردنێکی ژیرانە، یەکلاکەرەوە و بەهێز بۆ پاراستنی نەتەوەکەمان.

لە کۆتایی پەیامەکەیدا بافڵ جەلال تاڵەبانی، دەڵێت، ئێمە داوای ڕاگرتنی دەستبەجێی ئەم کردەوە دوژمنکارییانە دەکەین و داوای ڕوونکردنەوەی دەستبەجێ دەکەین سەبارەت بەم پێشێلکارییانە، سەرنجی ئێمە بە تەواوی لەسەر بەرگری، هێورکردنەوەی دۆخەکە و پاراستنی تەواوی هاوڵاتییانمان دەمێنێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share