ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی: مامەڵە لەگەڵ ئەفغانستاندا دەكەین

ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی بڕیاریدا بە فەرمیی پەیوەندیی لەگەڵ ئەفغانستاندا دروستبكات.

ئاماژە بەوە كراوە چواردە ئەندامی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی دەنگیان بە بڕیارەكە داوە، تەنها ڕوسیا دەنگی پێنەداوە كە مامەڵە لەگەڵ ئەفغانستاندا بكرێت.

لە بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیدا بەهیچ شێوەیەك ناوی بزوتنەوەی تاڵیبان نەهێنراوە.

بڕیارەكەی ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لەكاتێكدایە، كۆمەڵی نێودەوڵەتی تاوەكو ئێستا دانی بە حكومەتەی ئەفغانستاندا نەناوە كە لەلایەن بزوتنەوەی تاڵیبانەوە دامەزرێندراوە.

بابەتی پێشتر

ئەوروپا بە ڕاگرتنی پڕۆژەیەکی بۆشایی ئاسمان ڕوسیا سزادەدات

بابەتی دواتر

عێراق خاوەنی 96.4 تۆن زێڕە و لە ڕیزبەندیی 37ـەمینی جیهان نزیكدەبێتەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چین بڕیارێكی مێژوویی دەدات

چین ڕێگە بە خێزانەكانی وڵاتەكەی دەدات تا سێ منداڵ بخەنەوە، ئەمەش گۆڕانكارییەكی گەورەیە كە پێشتر تەنها ڕێگە بە…
Total
0
Share