لە سلێمانی بڕیاردرا بەنزینە عێراقییەكە نەدرێتە ئۆتۆمبێلی تایبەت

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، “بڕیاردرا بەنزینە عێراقییەكە ‏تەنها بدرێتە ئۆتۆمبێلی تاكسی و پاسەكان، دوای دیاریكردنی بەنزینخانەكان، بڕیارەكە ‏جێبەجێدەكرێت”.‏

ئازاد محەمەد ئەمین، سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگای سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی ‏میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، ئەمڕۆ پێنجشەممە كۆبوونەوەیەك لەنێوان ئەنجومەنی پارێزگا، ‏قائیمقامیەتی سلێمانی، بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و كانزاكان و نوێنەرانی شۆفێران لەبارەی ‏نیگەرانییەكانی شۆفیرانی تاكسی سەبارەت بە بەرزبوونەوەی نرخی سووتەمەنی ‏بەڕێوەچوو.‏

ئاماژەی بەوەكرد، “بڕیاردرا ئەو بەنزینە عێراقییەی كە بەنرخی 690 دینار دەدرایە ‏شۆفێران، لەمەودوا تەنها بدرێتە ئۆتۆمبێلی تاكسی و پاسەكان و خاوەن ئۆتۆمبێلەكانی ‏تایبەت سوودمەند نابن”.‏

سەرۆكی ئەنجومەنی پارێزگا زانیاریی زیاتری دا، وتی، “لەگەڵ خاوەنی بەنزینخانەكان ‏كۆبوونەوەیەك ئەنجامدەدەین سەبارەت بە دیاریكردنی میكانیزمێك بۆ دابەشكردنی بەنزینە ‏عێراقییەكە و دواتر بڕیارەكە دەخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.‏

ئەمڕۆ بەشێك لە شۆفێرانی تاكسی لە شاری سلێمانیی نیگەرانییان لەبەرامبەر گرانبوونی نرخی بەنزین دەربڕی و ڕێگایەكی سەرەكییان داخست و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران و هاوڵاتیان دروستبوو.

بابەتی پێشتر

ڕوونكردنەوە لەبارەی بڕینی دەرماڵەی كەسوكاری شەهیدان دەدرێت

بابەتی دواتر

زاملی: ڕێگە نادەین بارەگای هەواڵگری هیچ وڵاتێك لە عێراقدا هەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: خەمساردی حكومەتی هەرێم دەرحەق بە كەسوكاری ئەنفالكراوان و فەرامۆشكردنی داوا رەواكانیان مایەی نیگەرانییە

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە ساڵڕۆژی ئەنفالدا پەیامێكی بڵاوكردەوە و رایدەگەنێت،” 35 ساڵ لەمەوبەر باشووری…
Total
0
Share