پەرلەمانی عێراق و وەزیری ناوخۆی هەرێم لەبارەی هێرشەكەی هەولێر لە كۆبوونەوەدان

كۆبوونەوەی سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆک فراکسیۆنەکان لەگەڵ لیژنەی لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی هەرێم دەستیپێكرد.

بەپێی هەواڵی میدیاكانی عێراق، ڕێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی هەرێم گەیشتووەتە ئەنجومەنی نوێنەران و كۆبوونەوەی دەستەی سەرۆكایەتیی لەگەڵ لیژنەی لێکۆڵینەوە لەهێرشە مووشەکییەکەی سەر هەولێر دەستیپێكردووە.

لە كۆبوونەوەكەدا سەرۆكی فراكسیۆنەكان بەشدارن و گفتوگۆ لەبارەی هێرشەكە دەكەن و بڕیارە وەزیری ناوخۆی هەرێمیش زانیاریی لەوبارەیەوە بە ئامادەبووان بدات.

بەرەبەیانی 13ی ئەم مانگە سوپای پاسدارانی ئێران بە 12 مووشەكی بالیستی هێرشیكردە سەر هەولێر، هەرچەندە ئێران بە بیانوی ئیسرائیل هێرشەكەی ئەنجامداوە، بەڵام بەوتەی بەرپرسانی هەرێم هێرشكە شوێنی مەدەنی كردووەتە ئامانج.

بابەتی پێشتر

زیلینسكی بە "پێرل هاربەر" سۆزی كۆنگرێسی ڕاكێشا

بابەتی دواتر

لە سلێمانی شۆفێرانی تەكسی هاتوچۆیان ڕاگرت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share