پلەكانی گەرما ڕوو لە دابەزین دەكەن و لە دوو شاری هەرێم ئەمشەو بۆ ژێر سفری سیلیزی نزمدەبنەوە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی كەشناسی و بومەلەرزەزانیی ھەرێمی كوردستان بڵاویكردەوە، ئه‌مشه‌و ئاسمانی هه‌رێم له زۆربه‌ی ناوچه‌كان ساماڵ ده‌بێت، له‌گه‌ڵ نزمبوونه‌وه‌ی زياتری پله‌كانی گه‌رما به‌گشتی.
دەشڵێت، پلەكانی گەرما له ناوچه شاخاویيه‌كان و هه‌ردوو شاری سلێمانی و دهۆك بۆ ژێر سفری سيليزي نزم ده‌بنەوە.
سەبارەت بە كەشوهەوای سبەینێش بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی ئاسمان ساماڵ و پەڵەهەور دەبێت، لە کاتەکانی شەویشدا دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور.