ئاگادارییەک لە پسوڵەی خۆراکی سلێمانییەوە بۆ ئەو خێزانانەی منداڵی دووانەیان هەیە

پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ڕێنمایی ئەو خێزانانە دەکات کە منداڵی دووانەیان هەیە.

بەڕێوەبەرایەتیی ڕێکخستنی پسوڵەی خۆراکی سلێمانی، ڕایگەیاند، ئەو هاوڵاتییانە ئاگاداردەکەینەوە کە منداڵی دووانەیان هەیە و کێشەیان بۆ دروستدەبێت لەکاتی زیادکردنی منداڵەکانیان بۆ بەشەخۆراک ئەم ڕێنماییە جێبەجێبکەن:

یەکێک لە منداڵەکان داغڵبکەن و چاوەڕێبکەن تاوەکو بەشەخۆراکی ئەو منداڵەی کە داغڵتکردووە زیاددەکرێت بۆ بەشەخۆراکی خێزانەکە، دوای ئەوە ئینجا دەتوانیت منداڵی دووەم داغڵبکەیت بۆ زیادکردنی بەشەخۆراکی خێزانەکەت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەسەر داوای كورد سەرۆك فراكسیۆنەكان كۆبوونەوەیەكی دیكە ئەنجامدەدەن

سەرۆكایەتی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لەسەر داواكاریی كورد بڕیاریدا پێنجشەممەی داهاتوو جارێكی دیكە كۆبوونەوەیەك لەگەڵ سەرۆك فراكسیۆنەكان ئەنجامبدرێت. ئەمڕۆ…
Total
0
Share