(NBA) مینیسۆتا لە سپێرزی بردەوە و تاونز 60 خاڵی تۆمارکرد

بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (69)ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکادا، تیمی مینیسۆتا تێمبەروڵڤز بە ئەنجامێکی گەورە بردنەوەی بەرامبەر سان ئەنتۆنیۆ سپێرز تۆمارکرد.

مینیسۆتا بە ئەنجامی (149-139) بردنەوەی بەرامبەر سپێرز تۆمارکرد، لە یارییەکەشدا ئەستێرەی یانەکە، کارڵ تاونز توانی 60 خاڵ، 17 ڕیباوند و سێ ئەسیست تۆماربکات، کە خۆی لە خۆیدا ڕێژەکە بە ڕیکۆرد ئەژماردەکرێت.

لە یانەی سپێرز-یش، کیڵدون جۆنسۆن 34 خاڵ و هەشت ڕیباوند، هەروەها چوار ئەسیستی تۆمارکرد.

ئەنجامەکانی دیکەش بەم جۆرە بوون:

کلیپەرز 111-120 کاڤالێرز

ترەیڵ بلایزەرز 113-122 هوکس

ناگێتس 114-110 فیلادلفیا

هۆرنێتس 134-116 سیتی ساندەر

ویزاردز 112-126 واریەرز

بوڵز 103-112 کینگز

باکس 117-111 جاز

ڕاپتەرز 114-103 لەیکەرز

بابەتی پێشتر

حكومەتی عێراق ناردنی 200 ملیار دینارەكەی پەسەند كرد

بابەتی دواتر

  سەرپەرشتیاری کەرکوک-سەڵاحەدینی یەکێتیی: ڕێوڕەسمەكانی نەورۆز سنووردار ناكرێن

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share