(NBA) فینێکس تۆڵەی شکستی هەفتەی ڕابردووی لە لەیکەرز کردەوە

بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی (68)ی خوولی یانە پیشەگەرەکانی ئەمریکادا، تیمی فینێکس سەنز بە ئەنجامێکی گەورە بردنەوەی بەرامبەر لۆس ئەنجلس لەیکەرز تۆمارکرد.

ئەستێرەکانی فینێکس سەرەڕای ئەوەی سەرکەوتنیان بۆ قۆناغە یەکلاکەرەوەکان “پلی ئۆف” مسۆگەرکردووە، لە ڕووبەڕووبوونەوەی لەیکەرزدا ئاستێکی ناوازەیان پێشکەشکرد، بە ئەنجامی (140-111) بردنەوەیان تۆمارکرد.

بەهەمانشێوە، تیمەکانی ئەتلانتا هوکس و نیوئۆرلیانز پیلیکانز بردنەوەیان بەرامبەر ئیندیانا پیسەرز و هیوستن ڕۆکێتس تۆمارکرد.

ئەنجامەکان بەگشتی بەم جۆرە بوون:

ماجیک 114-116 فیلادلفیا

هوکس 131-128 پیسەرز

پیلیکانز 130-105 ڕۆکێتس

سیتی ساندەر 118-125 گریزلیس

سەنز 140-111 لەیکەرز

بابەتی پێشتر

بافڵ جەلال تاڵەبانی گەیشتە بەغداد

بابەتی دواتر

بنزیمە (BBC) بە باشترینی مێژوو ناودەبات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کەس نایەتە جێی دێمبلی

یانەى بەرشلۆنە بەنیاز نییە بۆ جێگەى دێمبلی هیچ یاریزانێک بکڕێت. بە پێی ڕاگەیاندنەکان، چاڤی ڕاهێنەر سەرباری ڕۆیشتنی دێمبلی،…
Total
0
Share