نوری چی بەسەرهات؟

عەبدولحەق نوری ئەستێرەی پێشووی یانەی ئەیاکس ئەمستەردام لەناو یاریگا تووشی جەڵتەی دڵ بوو و هاوشێوەی ئیریکسن چانسی نەبوو هەستێتەوە سەرپێیەکانی

ئاپی نوری، یاریزانێکی لاو و بەهرەداری لاوانی یانەی ئەیاکس ئەمستەردامبوو، هاوشانی فرینکی دی یۆنگ و دۆنی ڤان دی بێک و ماتیاس دی لێخت دەرکەوت، تەنانەت ئاستی لە هاوڕێکانی باشتربوو و لە پێگەی ناوەندی هێرشبەری یاریدەکرد، چاوەڕواندەکرا بەر لە هاوڕێکانی پەیوەندی بە یانەیەکی گەورەی ئەوروپاوە بکات، بەڵام بەهۆی جەڵتەی دڵەوە لە ژیانی وەرزشییدا شکستیهێنا.

ساڵی 2017 لە یارییەکی دۆستانەی نێوان لاوانی ئەیاکس و ڤێردەربریمەن دووچاری جەڵتەی دڵ بوو، بۆ ماوەی سێ ساڵ خرایە ژێر کۆمای دەستکردەوە، چونکە مێشکی زیانی قورسی بەرکەوتبوو، دوای سێ ساڵ و لە کۆتاییەکانی 2020 نوری چاوەکانی کردەوە، بەڵام تاوەکو ئێستا نەیتوانیوە هەستێتە سەرپێیەکانی، نان دەخوات و سەیری تەلەفزیۆن دەکات، بەڵام ناتوانێت قسە بکات و بە برۆکانی ئاماژە بۆ براکەی، یاخود ئەندامانی خێزانەکەی دەکات.

کەیسی نوری هاوشێوەی ئیریکسن بوو، بەڵام چانسی نەبوو دووبارە بگەڕێتەوە نێو یاریگاکان، یانەی ئەیاکس ئەمستەردام وەک وەفایەک بۆ بەهرەدارەکە ناوی لە پێکهاتەی یەکەمی یانە ناوزەند کرد، بەڵام لە 2020 دوای کۆتاییهاتنی بۆندەکەی چانسی نوێکردنەوەیان پێنەدا، ئەوەش کێشەی لەنێوان خێزانی یاریزانەکە و یانە هۆڵەندییەکە دروستکرد تاوەکو ڕادەی گەیشتن بە دادگا.

بابەتی پێشتر

جەست فۆنتەین.. باشترین گۆڵکاری مێژووی مۆندیال

بابەتی دواتر

وەفدێكی باڵای ئەمریكا سەردانی ڕەقە دەكات

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

چیرۆکی مانێ و لیڤەرپوڵ کۆتایی هات؟

فابریزیۆ ڕۆمانۆ، ڕۆژنامەنووس و شارەزای بواری گواستنەوەکان لە تویتەر نووسیویەتی، “مانێ کۆتا بڕیاری خۆی بە ئیدارەی لیڤەرپوڵ ڕاگەیاندووە،…
Total
0
Share