ئایا ڕۆناڵدۆ دەگەڕێتەوە بۆ ڕاهێنانەكانی مانچستەریونایتد؟

بڕیارە ئەمڕۆ كریستیانۆ ڕۆناڵدۆی پورتوگالی بگەڕێتەوە بۆ مەشق و راھێنانەكانی یانەی مانچستەریونایتد و دەنگۆیەكیش هەیە، مانی گرتبێت.

ئەمڕۆ دووشەممە دەبێت ڕۆناڵدۆ بەشداری یەكەم یەكەی مەشق و راهێنان بكات لەگەڵ یانەی مانچستەر یونایتددا.

ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیك باس لەوە دەكات كە ڕۆناڵدۆ بە بیانوی كێشەی خێزانییەوە، بە ئیدارەی مانچستەر یونایتدی وتووە ناتوانم ئامادە بم.

تا ئێستا نازانرێت ڕۆناڵدۆ گەڕاوەتەوە بۆ ڕاهێنانەكان یاخود بەشداری ناكات.

بە پێی هەواڵی ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیك بێت نەچونی ڕۆناڵدۆ بۆ ڕاهێنانەكان تەنها بیانویەكە لەلایەن یاریزانە پورتوگالییەكەوە دروستكراوە تا داهاتووی خۆی یەكلایی دەكاتەوە.

دوو ڕۆژە ڕاگەیاندنەكان ئاشكرایانكردووە كە ڕۆناڵدۆ بە ئیدارەی مانچستەر یونایتدی وتووە دەڕۆم و پەیوەندی بە یانەیەكەوە دەكەم كە لە چامپیۆنز لیگ یاریی بكات.

بابەتی پێشتر

بەهۆی تەقینی بۆتڵێك غازی كلۆر لە وێستگەیەكی ئاودا 320 كەس برینداربوون

بابەتی دواتر

سەربازانی تورکیا تەقەیان لە پاسێکی کۆچبەران کرد و دایک و منداڵێکیان کوشت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share