پۆمپەیۆ: پێویستە ئەوروپا و ئەمریکا کاربکەن بۆ ڕاگرتنی کردەوەکانی تورکیا لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست

مایک پۆمپەیۆ، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا ئااشکرایکرد کە ئیدارەی ئەمریکا و وڵاتانی ئەوروپا پێویستە بە هاوبەشی کاربکەن بۆ ئەو ڕێکارانەی پێویستە بەرامبەر تورکیا بیگرنەبەر بەهۆی کردارەکانی چەند مانگی ڕابردووی لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

مایک پۆمپەیۆ، بە ڕۆژنامەی لۆفیگارۆی فەرەنسی ڕاگەیاندووە، “بەهۆی پاڵپشتییەکانی ئەمدواییەی تورکیا بۆ ئازەربایجان لە ناکۆکییەکانی قەرەباغ لەگەڵ ئەرمینیا، هەروەها ناردنی هێز بۆ لیبیا و دەریای سپی ناوەراست: ” لەگەڵ سەرۆکی فەرەنسا، ئیمانوئێل ماکرۆن هاوڕابووین لەسەرئەوەی ڕەفتارەکانی ئەمدواییەی تورکیا لە ناوچەکە بەتەواوی دوژمنکارانەیە”.

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا باسی لە ڕەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆککۆماری تورکیا کرد و وتی، “پێویستە لەسەر ئەمریکا و ئەوروپا پێکەوە کاربکەن تاوەکو بە ئەردۆغانی رابگەیەنن کە ئەو ڕەفتارانەی تورکیا لە بەرژەوەندی گەلەکەی نییە”.

پۆمپەیۆ دەڵێت، زیادکردنی بەکارهێنانی هێزی سەربازی لەلایەن تورکیاوە جێی نیگەرانییە، لەگەڵئەوەشدا سەردانی هێزە سەربازییە ئەمریکییەکان دەکات لە بنکەی ئەنچەرلیک، بۆ مانەوەی وەک یەکێک لە ئەندامانی ناتۆ یان کشانەوە لێی.

هەروەها پۆمپەیۆ بە لۆفیگارۆی ڕاگەیاندووە ئیدارەی وڵاتەکەی کاردەکات بۆ فساری زیاتر لەسەر ئێران .

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پەیامی پیرۆزبایی بافڵ جەلال تاڵەبانی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی پیرۆزبایی بەبۆنەی جەژنی ڕەمەزانی پیرۆزەوە بڵاوکردەوەو وێڕای پیرۆزبایی، ڕایگەیاند، “ئەرکی…
Total
0
Share