(ڤیدیۆ) ناپۆلی بە بردنەوە لە هیلاس ڤیرۆنا گەڕایەوە پلەی دووەم

لەچێوەی کێبڕکێکانی خوولی ئیتاڵیا، یانەی ناپۆلی لەدەرەوەی یاریگای خۆی بردنەوەی بەرامبەر بە هیلاس ڤیرۆنا تۆمارکرد.

ئەمڕۆ یەکشەممە، لە چێوەی یارییەکانی هەفتەی 29ی خوولی ئیتاڵیا، یانەی هیلاس ڤیرۆنا لەیاریگای “مارک ئانتۆنی” میوانداریی ناپۆلی کرد، یارییەکەش بە ئەنجامی دوو گۆڵ بەرامبەر بە گۆڵێک لە بەرژەوەندیی ئەستێرەکانی لوچیانۆ سپالێتی کۆتاییهات.

گۆڵەکانی ناپۆلی لە خولەکەکانی 14، 71 لەلایەن ڤیکتۆر ئۆسیمینەوە تۆمارکران، گۆڵەکەی ڤیرۆنا لە خولەکی 77 لەلایەن مارکۆ فاراونی-یەوە تۆمارکرا.

بەپێی ئەنجامە تۆمارکراوەکە، یانەی ناپۆلی ژمارەی خاڵەکانی گەیاندە 60 و لەپلەی دووەمی ڕیزبەندیی یانەکانی کالچیۆ پێگەی خۆی جیگیرکرد، کە تەنها سێ خاڵ لە ئەی سی میلانی یەکەمەوە دوورە، هەروەها یانەی هیلاس ڤیرۆنا بە 41 خاڵەوە لە پلەی نۆیەمی ڕیزبەندییەکەدا جێگیربوو.

بابەتی پێشتر

(ڤیدیۆ) پاریس بە بردنەوە لە بۆردۆ هاندەرانی ئاشتکردەوە

بابەتی دواتر

پارتی: هێرشەكە كاریگەریی لەسەر پەیوەندییەكان لەگەڵ تاران دەبێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

(ڤیدیۆ) ڕیاڵ و لیڤه‌رپوڵ له‌ گه‌وره‌کانی میلانیان برده‌وه‌ و پاریس یه‌کسانبوو

ئه‌مشه‌و چوارشه‌ممه‌، شه‌ش ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی دیکه‌ی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌کانی ئه‌وروپا ئه‌نجامدران، لیڤه‌رپوڵ یاریی لوتکه‌ی له‌ میلان برده‌وه‌ و پاریس…
زیاتر ببینە

ئەمڕۆ عێراق یاریی هەیە

لە پاڵاوتنەكانی مۆندیال، ئەمڕۆ كاتژمێر 9:45 خولەكی شەو، هەڵبژاردەی عێراق لە دەرەوەی یاریگای خۆی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیمارات دەبێتەوە.…
Total
0
Share