سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانى ههرێم لهبارهى هێرشهكهى شهوى ڕابردووى ههولێر ڕایدهگهیهنێت، پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی كه له نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا پاساوه و شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە.
له ڕاگەیەندراوێکدا سەرۆکایەتیی ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێم ئاماژهى بهوهكردووه، “سەبارەت بە هێرشی ترسنۆکانەی بەرەبەیانی ڕۆژی 2022/3/13ی سەر هەولێر، کە گوایە بە پاساوی لێدانی بنکەیەکی ئیسرائیلی نزیک کونسوڵخانەی ئەمریکا بووە، ڕایدەگەیەنین شوێنی بە ئامانجکراو، شوێنێکی مەدەنی بووە و ئەم پاساوە، تەنیا بو شاردنەوەی ئەم تاوانە قێزەونەیە و پروپاگەندەی ئەنجامدەرانی هێرشەکەش دوورە لە ڕاستیەوە”.
دهشڵێت، “ئەمە چەندین جارە ئێران ئەم دەستدرێژیانە دووبارە دەکاتەوە و بێدەنگی کومەڵگەی نێودەوڵەتیش بەرامبەر بەم هێرشە ترسنۆکانە، ڕێگاخۆشکەر دەبێت بۆ بەردەوامیی ئەم جورە تاوانانە”.
سهرۆكایهتیی ئهنجومهنى وهزیران داواش لە نەتەوە یەکگرتووەکان و وڵاتە یەکگرتوەکانی ئەمریکا و یەکێتیی ئەوروپا و كۆمكارى عەرەبی و حکومەت و پەرلەمانی عێراق و حکومەتی ئێران دەکات بە پەلە لێکوڵینەوە لەم هێڕش و تۆمەتە بێ بنەمایانە بکەن و سەردانی شوێنی بە ئامانجکراو بکەن و ڕاستییەکان بو ڕایگشتی جیهان ئاشکرا بکەن و هەڵوێستی توند بەرامبەر بەم هێرشانە بگرنەبەر.