سەرۆكی هەرێم هاوسۆزی بۆ هاوڵاتییانی هەولێر دەردەبڕێت و هێرشەكەی شەوی ڕابردوو بە “پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراق” ناودەبات.
لەبارەی هێرشەكەی شەوی ڕابردووی هەولێر نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان ڕایگەیاند، زۆر به توندى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه سه‌ركۆنه ده‌كه‌ين كه دره‌نگانى شه‌وى ڕابردوو به شێوه‌يه‌كى ترسنۆكانه‌ى دڕنده، به‌بێ هيچ پاساوێك خه‌ڵك و ئارامى و سه‌قامگيريى هه‌ولێرى پايته‌ختى هه‌رێمى كوردستانى به ئامانج گرت.
دەشڵێت، “هاوسۆزى هاوڵاتييانى خۆشه‌ويستى هه‌ولێرين كه له نيگه‌رانى و دڵه‌ڕاوكێدا كاتێكى سه‌ختيان به‌ڕێكرد. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى ته‌حه‌دى و هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كان، ته‌بايى و يه‌كڕيزى و كارى پێكه‌وه‌يى له هه‌موو لايه‌ن و پێكهاته‌كانى كوردستان ده‌خوازێت”.
سەرۆكی هەرێم ئاماژە بەوەشدەكات، به ئامانجگرتنى به‌و شێوه‌يه‌ى هه‌ولێر و دووباره‌بوونه‌وه‌ى، پێشهاتێكى ترسناك و پێشێلكردنى زه‌قى ئارامى و سه‌قامگيرى و سه‌روه‌ريى عێراقه و جگه له ئاڵۆزكردنى دۆخه‌كه و زيانگه‌ياندن به ئێستا و داهاتووى ته‌واوى عێراق، هيچ ئه‌نجامێكى ديكه‌ى نابێت.
داواش لە حكومه‌تى فيدراڵیى و كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى دەكات به جددى له‌سه‌ر ئه‌و ده‌ستدرێژيانه بوه‌ستن و هه‌موو هه‌وڵێك بده‌ن تا چيتر ڕێگه‌نه‌درێت بێڕێزى به سه‌روه‌رى و سه‌قامگيريى وڵات و ئاسايش و ئاراميى هاوڵاتييانى بكرێت.