ڕوداوێكی هاتوچۆ لە دهۆك پێنج قوربانی لێكەوتەوە

دیمەنێك لە ڕوداوەكە

پێكدادان لەنێوان سێ ئۆتۆمبێل لەسەر ڕێگای جەمانێ لە دهۆك ڕویدا و بەهۆیەوە كەسێك گیانی لەدەستدا و چواری دیكە برینداربوون.

موقەدم ئازاد تەها، بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی دهۆک ئەمڕۆ دووشەممە 16ی تشرینی دووەم بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، کاتژمێر 4:30ی ئێوارەی ئەمڕۆ سێ ئوتومبێل لە جۆرەكانی پیکئاب و ئەلنترا تایبەت و بی ئێم دەبلیو لەسەر ڕێگای جەمانێ نیزیک گوندی تەلوە پێکیاندادا.

وتیشی، “بەهۆی ڕوداوەکەوە کەسێک گیانی لەدەستدا و چواری دیكەش برینداربوون كە برینی دووانیان سەختە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی: کۆتایی ئەم مانگە لێخۆشبوونی 20%ی قەرزەی کارەبا کۆتایی دێت

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران، بڕیاری داشکاندنی کرێی کەڵەکەبووی کارەبا، تاوەکو بەرواری 31ی 7ی…
Total
0
Share