ناوی پێنج هێرشبەر لەسەر مێزی لاپۆرتا و بەرشلۆنەیە

ڕۆژنامەی (ئەی ئێس)ی ئیسپانی بڵاویکردەوە، یانەی بەرشلۆنە ئامادەکاریکردووە بۆ سیناریۆی شکستهێنان لە کڕینی ئێرلینگ هالاند.

بەپێی ڕۆژنامەکە، یانە زەبەلاحەکەی هەرێمی کەتەلۆنیا بەردەوامدەبێت لە هەوڵدان بۆ گواستنەوەی ئەستێرەی نەرویجی، ئێرلینگ هالاند هێرشبەری یانەی بۆروسیا دۆرتمۆند، تاوەکو ئێستا هەنگاوی فراوانیان ناوە بۆ گواستنەوەی یاریزانەکە.

لە هەمان کاتدا ئیدارەی خوان لاپۆرتا ئامادەیە بۆ هەر شکستێك لە دانوستاندنەکان لە گواستنەوەی هالاند و ناوی پێنج هێرشبەری دیکەیان وەک جێگرەوەی هالاند تاوتوێکردووە.

پێنج یاریزانەکە بریتین لە کەریم ئەدیمی لە یانەی ڕێدبوڵ سالزبورگ، پاتریک چیک لە بایەر لیڤەرکوزن، لاوتارۆ مارتینێز لە ئینتەرمیلان، ئەندرێ سیلڤا لە لایپزیگ و داروین نونێز لە یانەی بەنفیکا.

بابەتی پێشتر

شکانی "بەردی شەیتان" ژاپۆنییەکانی ترساندووە

بابەتی دواتر

ئەنجومەنی وەزیران لەبارەی نرخی خۆراك و ڕێكخستنەوەی ڕسوماتەوە بڕیاریدا

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەم وەرزە بۆ ڕامۆس کۆتاییهات

یانەی ڕیاڵ مەدریدی ئیسپانی، لە ڕاگەیەندراوێکدا لە ماڵپەڕی فەرمییەوە پێکانی بەرگریکار و کاپیتانۆی یانە، سێرجیۆ ڕامۆسی ئاشکراکرد. لە…
Total
0
Share