كازمى لەبارەی گرانبوونى خۆراكەوە چه‌ند ڕاسپارده‌یه‌كى ده‌ركرد

مستەفا كازمى سەرۆك وەزیرانی عێراق سه‌رپه‌رشتیى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى له‌باره‌ى به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی خۆراكەوە كرد و وه‌زاره‌ته‌كانى ڕاسپارد ڕێوشوێنى به‌په‌له‌ بگرنه‌به‌ر.

نووسینگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، مسته‌فا كازمى سەرۆك وەزیران سه‌رپه‌رشتیى كۆبوونه‌وه‌یه‌كى به‌په‌له‌ى كردووه‌ بۆ گفتوگۆكردن له‌باره‌ى ئاسایشی خۆراك و به‌رزبوونه‌وه‌ى نرخی خۆراك و كاڵا و شمەك.

ئاماژه‌ى به‌وه‌ش كردووه‌، له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا كە وه‌زیرانى دارایی، بازرگانى، پلاندانان و كشتوكاڵ به‌شداربوون، گفتوگۆكرا له‌باره‌ى ده‌سته‌به‌ركردنى ئاسایشی خۆراك و ئاماده‌یی وه‌زاره‌ته‌كان بۆ به‌دیهێنانى ئه‌و ئامانجه‌ له‌ژێر كاریگه‌ریی جه‌نگى ڕوسیا و ئۆكرانیادا.

كازمى له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا وه‌زاره‌ت و لایه‌نه‌ په‌یوه‌ندیداره‌كانى ڕاسپاردووە‌ ڕێوشوێنى پێویست بگرنه‌به‌ر بۆ پاراستنى ئاسایشی خۆراكى ئه‌مباركراو له‌ كۆگاكاندا.

ئه‌وه‌ش له‌ كاتێكدایه‌، ماوه‌ى چه‌ند ڕۆژێكه‌ نرخى خۆراك به‌تایبه‌ت ڕۆن و ئارد به‌رزبوونه‌وه‌ى به‌رچاوه‌ى به‌خۆیەوه‌ بینیوه‌، نرخى یه‌ك لیتر ڕۆنی چێشتلێنان بۆ پێنج هه‌زار دینار و یه‌ك فه‌رده‌ ئارد بۆ 50 هه‌زار دینار به‌رزبوونه‌ته‌وه‌.

هاوكاتی ئەمە ئه‌نجومه‌نى وه‌زیرانی عێراق بڕیاریداوه‌ له ‌مانگى ڕه‌مه‌زاندا دوو به‌شه‌خۆراكى مانگانه‌ دابه‌شبكات.

بابەتی پێشتر

پوتین مەرجی ڕاگرتنی جەنگی ئۆكرانیا ئاشكرادەكات

بابەتی دواتر

بافڵ جه‌لال تاڵه‌بانى بۆ محه‌مه‌دى حاجى مه‌حموود: هەموومان پێکەوە کار بۆ بەهێزترکردنی قەوارەی هەرێم بکەین

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی نەوت دابەزی

نرخی نەوت دوای چەند كاتژمێر لەبەرزبوونەوەی جارێكی دیكە دابەزی و نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی برێنت بە 121 دۆلار…
Total
0
Share