سەرۆکی بەرشلۆنە: قسەمان لەگەڵ هالاند نەکردووە

سەرۆکی یانەی بەرشلۆنە، خوان لاپۆرتا بەهیچ شێوەیەک دانوستاندنی لەگەڵ ئێرلینگ هالاندی نەرویجیدا نەکردووە، بەڵام کۆبوونەوەی نێوان چاڤی هێرناندێزی ڕاهێنەری یانە و هێرشبەرەکە ڕەتناکاتەوە.

لاپۆرتا بە میدیاکانی ئیسپانیای ڕاگەیاندووە، “لەگەڵ هالاند دانوستاندنمان نەکردووە، ئەگەر خواستیشمان لەسەر ئەوەبێت، بێگومان لەگەڵ یانەی بوروسیا دۆرتمۆند دانوستاندن دەکەین، کۆبوونەوەی نێوان چاڤی و یاریزانەکەش هیچ پەیوەندی بە منەوە نییە، من باس لە کۆبوونەوە و دانوستاندنی نێوان ئێمە و هالاند دەکەین، کە ڕووینەداوە”.

هەروەها دەڵێت، “کار لەسەرئەوە دەکەین یاریزانی بەتوانا بۆ ڕیزەکانمان بگوێزینەوە، کۆمەڵە یاریزانێک کە بتوانن گۆڕانکاری لە ئاستی یانەکەماندا دروستبکەن، یاریزانە داواکراوەکانیش لەسەر ڕاسپاردەی ستافی هونەری و ڕاهێنەر دەبێت، بەڵام لەئێستادا لەگەڵ هیچ یاریزانێک دانوستاندن ناکەین، لەگەڵ هالاند دانوستاندنمان نەکردووە”.

بابەتی پێشتر

سێبارە دەرگای خۆپاڵاوتن بۆ سەرۆك كۆمار كرایەوە

بابەتی دواتر

کینییەکان کۆنتڕۆڵی ماراسۆنی تۆکۆ-یان کرد

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نیوکاسڵ لە تورامی بچووک نزیکبووەتەوە

یانەی نیوکاسڵ لە واژۆکردنی گرێبەستی مارکۆس تورام، هێرشبەری هەڵبژاردەی فەرەنسا و یانەی بوروسیا مونشنگلادباخ نزیکبووەتەوە. خاوەنە سعوودییەکانی یانەی…
Total
0
Share