تەواوی كۆمپانیاكانی پاككردنەوە لە سلێمانی بایكۆتیان شكاند

تەواوی كۆمپانیاكانی پاككردنەوە لە سلێمانی و دەوروبەری دەستدەكەنەوە بە كاركردن، ئەمڕۆ ئەو پارەیە وەردەگرن كە لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە وەك قەرز بۆیان تەرخانكراوە.

ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، “ئەمڕۆ کۆمپانیاکانی شکار، خالید شینکی و هەرێم لە ناو شاری سلێمانی دەستیان بە کارکردن کردەوە”، كۆمپانیاكان تایبەتن بە پاككردنەوەی خۆڵ و خاشاك.

بەوتەی ڕێكخراوەكە، “بۆ کۆمپانیاکانی ناو شار بڕی 2 ملیار دینار دابینکراوە، بۆ زۆنی چەمچەماڵ و دوکانیش بڕی 400 ملیۆن دینار دابینکراوە”، بڕیاریشە ئەمڕۆ پارەكە لە بانك وەربگرن.

بەپێی زانیارییەکانی ڕێکخراوی ئایندە بۆ پاراستنی ژینگە، پارەکە لە لایەن نوسینگەی بافڵ جەلال تاڵەبانییەوە بە شێوەی قەرز دەدرێت بە كۆمپانیاكان.

ماوەی چەند ڕۆژێك بوو كۆمپانیاكانی پاككردنەوە، بەهۆی ئەوەی لەلایەن حكومەتی هەرێم و وەزارەتی داراییەوە پارەیان بۆ خەرجناكرێت، بایكۆتیان لە كاركردن ڕاگەیاند، بەو هۆیەوە خاشاكێكی زۆر لە سلێمانی و ناوچەكانی دەوروبەری كۆبووەوە.

بابەتی پێشتر

دادگا سزای زیندانی بۆ بێریڤان ئەیوب دەركرد

بابەتی دواتر

خشتە و کاتی یارییەکانی ئەمڕۆ بەکاتی هەرێمی کوردستان

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share