یانه‌ی پاریس سانت جێرمانی فه‌ره‌نسی هه‌وڵه‌کانی بۆ کڕینی سێرجیۆ ڕامۆس ده‌ستپێکردووه و بۆندێکی به‌هێزتریان له بۆندی پێشکه‌شکراوی یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید پێشکه‌شکردووه.
هاوینی 2021 بۆندی سرجیۆ ڕامۆس له‌گه‌ڵ یانه‌ی ڕیاڵ مه‌درید کۆتاییدێت، له ئه‌گه‌ری نوێنه‌کردنه‌وه‌یدا ده‌توانێت له گواستنه‌وه‌کانی زستانه‌وه ڕێککه‌وتن له‌گه‌ڵ هه‌ر یانه‌یه‌کی دیکه‌دا بکات.
ڕۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی ئاشکرایکردووه، به‌ڕێوبه‌رانی پاریس سانت جێرمان به ئاڕاسته‌ی کاپیتانۆ ههنگاویانناوه و ئۆفه‌رێکیان به‌بڕی 20 ملیۆن موچه‌ی ساڵانه و بۆ ماوه‌ی سێ وه‌رز پێشکه‌شکردووه، ئه‌م بڕه سێ هێنده‌ی ئه‌و ئۆفه‌ره‌یه که ئیداره‌ی یانه‌ی شاهانه پێشکه‌شی یاریزانه‌که‌ی کردووه.
فلۆرنتینۆ پێرێز و هاوڕێیانی تاوه‌کو ئێستا به فه‌رمی دانیشتنیان له‌گه‌ڵ کاپتنی پێکهاته‌که‌یان نه‌کردووه، به‌ڵکو سوورن له‌سه‌ر جێبه‌جێکردنی پلانی به‌کارخراو له ساڵی 2016وه، که تیایدا هه‌ر یاریزانێک ته‌مه‌نی له 30 ساڵ زیاتربێت، بۆ ماوه‌ی وه‌رزێک، واتا وه‌رز له‌دوای وه‌رز بۆنده‌که‌ی به‌هه‌مان ڕێککه‌وتنی پێشوو نوێده‌کرێته‌وه، به‌پێی بۆندی ڕابردوو ڕامۆس ساڵانه 10 ملیۆن یورۆ موچه به‌ده‌ستده‌هێنێت.
ڕۆژنامه‌ی ئاس دووپاتیده‌کاته‌وه، ئه‌گه‌ر ڕیاڵ مه‌درید له ڕێسا ناوخۆییه‌کانی لانه‌دات و بۆندی ڕامۆس بۆ سێ وه‌رز نوێنه‌کاته‌وه، یاریزانه‌که بیر له ئۆفه‌ره‌که‌ی پاریس ده‌کاته‌وه.