محەمەدی حاجی مەحموود بە كەسی یەكەمی حزبەكەی هەڵبژێردرایەوە

محەمەدی حاجی مەحموود، بە سەرۆكی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان هەڵبژێردرایەوە و براكەی كرایە جێگری، ناوی حزبەكەشیان گۆڕی.

ئەمڕۆ شەممە حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان حەوتەم كۆنگرەی خۆی بەست كە تێیدا پەیڕەو و پرۆگرامی حزب بۆ ئاییندە تاوتوێكران و بڕیاردرا ناوی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان بگۆڕدرێت بۆ “پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان”.

لە كۆنگرەكەدا، محەمەدی حاجی مەحموود بە كەسی یەكەمی حزبەكەی هەڵبژێردرایەوە و ناوی پۆستەكەی لە سكرتێرەوە گۆڕدرا بۆ سەرۆك. عەبدوڵڵا حاجی مەحموودی براشی كرایە جێگری سەرۆكی پارتی سۆسیال دیموكراتی كوردستان.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share