مامۆستایان هەڵوێستێكی نوێ رادەگەیەنن

نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ هەڵوێستێكی نوێ لەبارەی بایكۆتی دەوامەوە رادەگەیەنن و دەشڵێن، “ئاراستەی خۆپیشاندانەكان بۆ بەغداد دەگۆڕین”.

دوای سێ كاتژمێر لە كۆبوونەوەیان لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا نوێنەرانی مامۆستایانی وانەبێژ رایانگەیاند، دوای 68 رۆژ لە بایكۆتكردنی هۆڵەكانی خوێندن بڕیاردراوە درێژە بە بایكۆت بدەن تا ئەو كاتەی دادەمەزرێندرێن.

راشیانگەیاند، بڕیاریانداوە پاڵپشتی لە مامۆستایانی دامەزراو بكەن و ئاراستەی خۆپیشاندانەكان بۆ بەغداد دەگۆڕن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

پۆلیسی هەولێر: كەسێك دەستگیركرا كەلوپەلی لەنێو چەندین ئۆتۆمبێلدا دزیوە

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر بڵاویكردووەتەوە، كەسێك دەستگیركرا كەلوپەلی لەنێو چەندین ئۆتۆمبێلدا دزیوە. بەپێی ڕاگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی هەولێر كە وێنەیەكی…
Total
0
Share