بایرن میونشن چاوی بڕیوەتە ئەستێرەیەکی فەرەنسی

ڕۆژنامەنووسی ئەڵمانی، کریستیان فالک ئاشکرایکردووە یاریزانی فەرەنسی کریستۆفەر نکۆنکۆ لەلایەن یانەی بایرن میونشنەوە بایەخی پێدەدرێت.

فالک ئاماژەی بەوە کردووە، کە یانە باڤارییەکە تاوەکو ئێستا هیچ جووڵەیەکی بۆ واژووکردنی گرێبەست لەگەڵ نکونکو نەکردووە.

یاریزانەکەی پێشووی پاریس سان جێرمان تەمەنی 24 ساڵە، لەم وەرزەدا لە سەرجەم خوول و پاڵەوانێتییەکان 36 یاریکردووە 25 گۆڵی تۆمارکردووە و 11 گۆڵی ڕەخساندووە.

یەکێک لە تایبەتمەندییە ناوازەکانی نکونکو ئەوەیە، کە توانای یاریکردنی لە زیاتر لە پێگەیەکدا هەیە، لە هەردوو سەنتەر و باڵەکانەوە دەتوانێت جێگەی خۆی بکاتەوە.

“نکو” نرخی گواستنەوەی 55 ملیۆن یۆرۆیە، لە پێکهاتەکانی لاوانی فەرەنسا یاریکردووە، بەڵام بۆ پێکهاتەی یەکەم بەرزنەکراوەتەوە.

بابەتی پێشتر

بەرشلۆنە چاوەڕوانی پیکێ-یە و جێگرەوەشی دابینکرد

بابەتی دواتر

(NBA) تێمبەروڵڤز و پیلیکانز بردنەوەی گەورەیان تۆمارکرد

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share