لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی لە نرخی خۆراکدا تۆمارکراوە

ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی سەربە نەتەوە یەکگرتووەکان ئاشکرایکرد، لە مانگی شوباتی ڕابردوودا نرخی خۆراک بۆ ئاستێکی پێوانەیی بەرزبووەتەوە.

ڕێکخراوەکە دەڵێت، نرخی کەلوپەلە خۆراکییەکان بەڕێژەی 20.7% بەرزبووەتەوە بەپێی بنەمای ساڵانە، لەپێشەوەی هەمووشیانەوە زەیتە ڕووەکییەکان و بەرهەمی شیرەمەنییەکان.

ئاژانسی ڕۆیتەرز بڵاویکردەوە، ڕێکخراوی خۆراک و کشتوکاڵی جیهانی ئاماژەی بەوەکردووە، لە مانگی شوباتدا نرخی کاڵا خۆراکییەکان 140.7 خاڵ بەرزبووەتەوە لەکاتێکدا لە مانگی کانونی دووەمدا 135.4 خاڵ بەرزبوونەوەی تۆمارکردووە.

بەرزبوونەوەی نرخی کاڵا خۆراکییەکان پشکی گەورەی هەبووە لەو هەڵاوسانەی بەهۆی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناوە جیهان تۆماریکردووە.

ڕێکخراوەکە هۆشداریدەدات لە بەرزبوونەوەی ئەو ئەرکە داراییەی دەکەوێتەسەر دانیشتووان و ڕێژەی هەژاری زیاتر دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

غەریب ئەحمەد: دەستپێکردنەوەی هەناردەی بەرهەم بۆ عێراق دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی ئابوریی هەرێم

ئەندامێکی لیژنەی کشتوکاڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، “دەستپێکردنەوەی هەناردەی بەرهەم بۆ عێراق دەبێتە هۆی باشترکردنی دۆخی ئابوریی هەرێم”.…
Total
0
Share