ئێستا زانیاریی لەبارەی مووچە وەرنەگیراوەكانی مانگی یەكی خانەنشینان بڵاودەكاتەوە ‏

بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی ڕوونكردنەوە لەبارەی دابەشنەكردنی مووچەی كانونی دووەمی ئەمساڵی بەشێك لە خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی دەدات، ئاشكرایدەكات، لە دوو ڕۆژی داهاتوودا كۆتایی بەدابەشكردنی مووچەی خانەنشینان دەهێندرێت.

عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای ڕاگەیاند، “تا ئێستا كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەی كانونی دووەمی ئەمساڵی خانەنشینان نەهێنراوە، هۆكارەكەشی نەبوونی پارەیە لە بانكەكان و ڕۆژانە ئەو پارەیەی بۆمان دابیندەكرێت كەمە و بەشی سەرجەم خانەنشینان ناكات”.

بەڕێوەبەرەكەی خانەنشینی ئاماژەی بەوەكرد، “بەشێكی خانەنشینانی سەربازی و مەدەنی تا ئێستا مووچەیان وەرنەگرتووە و لە دوو ڕۆژی داهاتوودا ئەگەر بڕە پارەیەكمان بۆ دابینبكرێت و هەر بەو بڕەی چوارشەممە و پێنجشەممەی ڕابردوو پارەدار بكرێین، كۆتایی بە دابەشكردنی مووچەكانیان دەهێنین”.

بابەتی پێشتر

له‌ سبه‌ینێوه‌ سێباره‌ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێته‌وه‌

بابەتی دواتر

لەمانگی شوباتی ئەمساڵدا بەرزبوونەوەیەکی پێوانەیی لە نرخی خۆراکدا تۆمارکراوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نرخی ئەمڕۆی دراوەکان

نرخی دراوەكان بۆ ئەمڕۆ دووشەممە لە بازاڕەكانی هەرێمی كوردستان بڵاوکرانەوە، نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ جێگیرە. لە بازاڕی…
Total
0
Share