یەکێتی و گۆڕان واژووی بەشێکی دیکەی ڕێککەوتنەکەیان دەکەن

ڕێكخەری بزوتنەوەی گۆڕان و هاوسەرۆكانی یەكێتی

بڕیارە ئەمڕۆ یەكێتی و گۆڕان واژووی بەشی سیاسی ڕێككەوتنەكەیان بكەن، ئەندامێكی خانەی ڕاپەڕاندنی گۆڕان دەڵێت، قۆناغێکی سیاسی نوێیە و بەھیواین بچێتە خزمەتی ھاوڵاتییانی کوردستان.

دەرباز محەمەد، ئەندامی خانەی ڕاپەڕاندنی بزوتنەوەی گۆڕان ڕایگەیاند، پاش چەندین دانیشتن، کۆبوونەوە، ڕاوێژ و گفتوگۆی ناوخۆیی، سەرەنجام لە 30ی نیسان ھاوپەیمانیی کوردستان لەنێوان گۆڕان و یەکێتی لە کۆمسیۆن تۆمارکرا.

دەرباز محەمەد لە پەڕەی خۆی لە فەیسبوك دەشڵێت، “ئەمڕۆ مەراسیمی واژۆی بەشە سیاسییەکەی ڕێکەوتنەکە دەکەین”.

بەرپرسەكەی گۆڕان لەگەڵ هیواخواستن بۆ سەرکەوتنی ھاوپەیمانیی کوردستان و پابەندبوونی ھەردوولاش بە وردەکارییەکانی ڕێکەوتنەکە ئاماژەشدەدات، “قۆناغێکی سیاسی نوێیە، بەھیواین بچێتە خزمەتی ھاوڵاتییانی کورستان و باشترکردنی ژیان و گوزەرانی خەڵک”.

هەریەک لە یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بزوتنەوەی گۆڕان بە لیستێکی هاوبەش بەشداری لە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا دەکەن.

لێدوانی حاكم قادر حەمەجان لەبارەی هاوپەیمانیی نێوان یەكێتی و گۆڕان:

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەی دەستپێشخەرییەكەی بارزانی؟
پارتی پشتگیریی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر دەكات

بڕیارە ئەمڕۆ لە هەولێر نوێنەرانی هاوپەیمانیی “ڕزگاركردنی نیشتمان” كۆببنەوە، بەمەبەستی پشتگیریكردنی دەستپێشخەرییەكەی موقتەدا سەدر، ئەمە لەكاتێكدا خودی مەسعود…
Total
0
Share