له‌ سبه‌ینێوه‌ سێباره‌ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێته‌وه‌

له‌ سبه‌ینێوه‌ تاوه‌كو سێ ڕۆژ سێباره‌ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێته‌وه‌.

فه‌رمانگه‌ى ڕاگه‌یاندنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانى عێراق بڵاویكرده‌وه‌، له‌ سبه‌ینێوه‌ بۆ ماوه‌ى سێ ڕۆژ ده‌رگاى خۆپاڵاوتن بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار ده‌كرێته‌وه‌ و هه‌ر كه‌سێك مه‌رجه‌كانى تێدایه‌ و ده‌یه‌وێت خۆی كاندید بكات ده‌توانێت سیڤى پێشكه‌ش بكات.

ئاماژه‌ى به‌وه‌شكردووه‌، هه‌ڵبژاردنى ئه‌ندامه‌كانى په‌رله‌مانیش بۆ لیژنه‌كان ده‌كه‌وێته‌ دانیشتنى داهاتووى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌رانه‌وه‌.

ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه‌، دواى ئه‌وه‌ى دادگاى فیدراڵیی عێراق دووباره‌كردنه‌وه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى بۆ پۆستى سه‌رۆك كۆمار به‌ ناده‌ستووری له‌ قه‌ڵه‌مدا و وتى ده‌بێت به‌ زۆرینه‌ى ده‌نگى په‌رله‌مان ئه‌و بڕیاره‌ بدرێت، ئه‌مڕۆ له‌ دانیشتنى ئه‌نجومه‌نى نوێنه‌راندا به‌ ده‌نگى 203 په‌رله‌مانتار بڕیار له‌سه‌ر كردنه‌وه‌ى جارێكى دیكه‌ى ده‌رگاى خۆپاڵاوتنى بۆ پۆسته‌كه‌ كرده‌وه‌.

بابەتی پێشتر

مووشەکێکی چینی خۆی کێشا بە مانگدا ‏

بابەتی دواتر

ئێستا زانیاریی لەبارەی مووچە وەرنەگیراوەكانی مانگی یەكی خانەنشینان بڵاودەكاتەوە ‏

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share