بەنزین گرانتر بوو.. نۆڕماڵ بووە 950 دینار و موحەسەنیش هەزار دیناری تێپەڕاند

جارێكی تر نرخی بەنزین لە هەرێمی كوردستان بەرزتربووەوە، هەر لیترێك بەنزینی نۆرماڵ 50 دیناری دیكەی چووە سەر.

لە هەرێمی كوردستان بەرزبوونەوەی نرخی بەنزین بەردەوامە، ئەمڕۆش هەر سێ جۆرەكەی بەنزین گرانتر بوون، هەر لیترێك بەنزینی نۆرماڵ بووە 950 دینار، موحەسەنیش چووە سەروو هەزار دینار و هەر لیترێكی بووە 1025 دینار، لەكاتێكدا بەنزینی سوپەر لەهەموویان گرانترە و بۆ 1100 دینار بەرزبووەتەوە.

لە ماوەی ڕابردوودا نرخی بەنزین بەردەوام لە گۆڕانكاریدا بووە و زۆرترین كات گۆڕانكارییەكان بەرەو بەرزبوونەوەی نرخ بوون.

دیارنییە هۆكاری بەرزبوونەوەكەی ئەمجارە چییە، بەڵام پێدەچێت بە بیانووی بەرزبوونەوەی نرخی نەوتەوە بێت لە بازاڕەكانی جیهان.

بەرزبوونەوەی نرخەكە هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامبوونی بەغداد لە ناردنی تەنها نیوەی ئەو بڕە بەنزینەی كە ڕێككەوتن كرابوو بینێرێت بۆ هەرێمی كوردستان.

فیدراڵ و هەرێم ڕێككەوتبوون ڕۆژانە بەغداد یەك ملیۆن و 80 هەزار لیتر بەنزین بنێرێت، بەڵام ئێستا تەنها نیوەی ئەو بڕە دەنێردرێت، واتا 540 هەزار لیتری ڕۆژانە.

بابەتی پێشتر

نرخی دۆلار بەراورد بە دوێنێ بەرزبووەوە

بابەتی دواتر

رووسیا سزادرا.. سەرجەم یانەكانی لە پاڵەوانێتییەكان دوورخرانەوە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاگادارییەك بۆ مامۆستایان

جێگری سەرۆكی رێكخراوی یەكێتیی مامۆستایانی كوردستان رایدەگەیەنێت، لەگەڵ ئەو كۆمپانیایە گفتوگۆ دەكەین کە ئۆتۆمبێل بە شێوەی قیست دەداتە…
Total
0
Share