فەرماندەی نوێی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك دەستبەكاربوو

فەرماندەیەكی نوێ لە شوێنی فەرماندەی پێشووی ئۆپەراسیۆنەكانی كەركوك دەستبەكاربوو.

ئەمڕۆ لیوا روکن جەبار نعیمە تائی لە جێگەی عەلی فرێجی وەک فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی کەرکوک دەستبەكاربوو.

لیوا جەبار تائی، پێشتر فەرماندەی ئۆپراسیۆنەکانی رۆژئاوای موسڵ بووە.

بە فەرمانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق دوێنێ سێ فەرماندەی سەربازی لە پۆستەكانیان دوورخرانەوە، یەكێكیان عەلی فرێجی فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی کەرکوک بوو.

جگە لە فرێجی، بڕیارەكە هەریەك لە عەلی فازڵ فەرماندەی ئۆپەراسیۆنەکانی دیالە و زەید حوشی بەڕێوەبەری هەواڵگریی سوپای گرتەوە.

بابەتی پێشتر

هۆكاری سووتانی تانكەر و بازگەكە ئاشكراكرا

بابەتی دواتر

نرخی غاز لە ئەوروپا بۆ بەرزترین ئاست بەرزبووەوە

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share