قائیمقامی سلێمانی: بۆ سەلامەتیی کرێکاران زیاتر لە هەزار و 100شوێنمان ئاگادارکردووەتەوە

قائیمقامی سلێمانی رایگەیاند، ” بۆ سەلامەتیی کرێکاران زیاتر لە هەزار و 100شوێنمان ئاگادارکردووەتەوە”.

ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، رایگەیاند، “لە سۆنگەی باوەڕبوونمان بە دادپەروەریی کۆمەڵایەتی، بەردەوامبووین لە پشتیوانیکردن لە خەباتی مەدەنی و پیشەیی کرێکاران و داکۆکیکردن لە مافە رەواکانیان، لەبەرئەوەی چینی كرێكاران لە كوردستاندا، چینێکی سەرەکیی کۆمەڵگە پێکدەهێنن و هەمیشە رۆڵێکی گرنگ و بەرچاویان هەبووە لە گەشە و ئاوەدانکردنەوە و بنیادنانی وڵاتەکەمان”.

وتیشی، “ساڵانێکە قائیمقامیەتی سلێمانی گرنگی بە ژیان و سەلامەتیی کرێکار دەدات و کاری بۆ باشتربوونی هەلومەرجی کرێکاران و ژینگەی کارکردنیان کردووە، لیژنەی سەلامەتیی کرێکاران لە سەرەتای دەستبەکاربوونیەوە لە ساڵی 2018 تاوەکو 1ی ئایاری 2025، توانیویانە هەشت هەزار و 181 سەردان بۆ کارگە، کۆمپانیا و شوێنەگشتییەکان ئەنجامبدەن، هەزار و 104 شوێنیان ئاگادارکردووەتەوە كه‌ پێویسته‌ له ‌شوێنی كاركردنیاندا رەچاوی مه‌رج و رێنماییه‌كانی سه‌لامه‌تیی كرێكار بکەن”.

قائیمقامی سلێمانی دەڵێت، “لەو ژمارەیە شوێنێک بەهۆی پێشێلکردنی مافەکانی کرێکارەوە رووبەڕووی دادگا کراوەتەوە و حەوت شوێنیش داخراون”.

باس لەوەشدەکات، “ئامانجی سەرەکیی ئێمە ئەوەیە لە رێگەی ئەو لیژنەیەوە ئاستەنگ و مەترسییەکانی بەردەم کرێکاران کەمبکەینەوە، تاوەکو رێگری بکرێت لەو قوربانییە زۆرانەی دەستی کار، کە ساڵانە بەهۆی نەبوونی مەرجەکانی سەلامەتییەوە روودەدەن”.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەكێتی لەگەڵ هەڵبژاردنە لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەو مەرجەی یاساكەی بۆ هەمواربكرێتەوە

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە بارەگای مەكتەبی سیاسی لە هەولێر پێشوازیكرد لە وەفدێكی باڵای سیاسی…
زیاتر ببینە

ئەزموونەکان ڕوونکردنەوە لەبارەی هاککردنی وێبسایتەکەیان دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەربە وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕوونکردنەوەیەکی لەبارەی دەنگۆی هاککردنی وێبسایتی بەڕێوەبەرایەتییەکەیانەوە بڵاوکردەوە و ئەو…
Total
0
Share