ڕوانگەی سوری: هێزە ئەمریكییەكان خاكی سوریایان بەرەو هەرێم بەجێهێشتووە

ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە، كاروانێكی هێزەكانی سەربە ئەمریكا خاكی سوریایان بەرەو هەرێمی كوردستان بەجێهێشتووە.

ئەمڕۆ یەكشەممە 15ی تشرینی دووەم، ڕوانگەی سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ لە هەواڵێكدا ئاشكرایكرد، “ئێوارەی دوێنێ شەممە كاروانێك لە هێزەكانی سەربە ئەمریكا خاكی سوریایان بەرەو هەرێم بەجێهێشتووە”.

ڕوانگەی سوری ئەوەشی خستوەتەڕوو، ئەو كاروانەی هێزەكانی ئەمریكا بنكەی سەربازیی شەدادیان لە حەسەكە بەجێهێشتووە و چوونەتە خاڵی سنووری سمێلكا بۆ ئەوەی لەوێوە بچنە هەرێمی كوردستان.

ئاماژە بەوەشكراوە، نازانرێت ئەو هەنگاوە كشانەوەی تەواوەتیی هێزەكانی ئەمریكایە یان نا.

دیمەنی كشانەوەی ئەو كاروانەی هێزەكانی ئەمریكا..

بابەتی پێشتر

فەڕەنسا جارێكی دیكە باس لە ئەگەری سزای ئابوریی بەسەر توركیادا دەكات

بابەتی دواتر

هواوی بە بەرهەمێكی نوێ جیهانی مۆبایلە زیرەكەكان دەگۆڕێت

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share