وەزیرى دەرەوەى ئۆکرانیا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، سەرەڕاى بۆردومانى چڕ، بەڵام کیێڤی پایتەخت لەژێر کۆنترۆڵى سوپاى ئۆكرانیادایه.
دیمیترۆ کۆلیبا، وەزیرى دەرەوەى ئۆکرانیا له وتارێكدا له‌باره‌ى هێرشه‌كانى ڕوسیا بۆسه‌ر وڵاته‌كه‌ى ڕایگەیاند، “بەشێوەیەکى هەڕەمەکى شارەکانمان بۆردوماندەکرێن، به‌و هۆیه‌وه چەندین هاوڵاتیی مەدەنی کوژراون.”
جه‌ختیشیكرده‌وه، تائێستا ڕوسیا هیچ ئامانجێکى ستراتیژى لە هێرشەکانیدا بەدینەهێناوە.
وەزیرى دەرەوەى ئۆکرانیا دووپاتیكردوەوە، “سەرەڕاى بۆردومانى چڕ، بەڵام کیێڤی پایتەخت لەژێر کۆنترۆڵى ئێمەدایە.”
داواشی له وڵاتان كرد چه‌كى دژه‌تانك و فڕۆكه‌یان پێبده‌ن تا بتوانن زیاتر به‌رگریی بكه‌ن، هه‌روه‌ها سوپاسی ئەو لایەنانەشی كرد كه چەکیان بۆ ئۆکرانیا ناردووە.
ماوه‌ى چوار ڕۆژه هێرشه‌كانى ڕوسیا بۆسه‌ر ئۆكرانیا ده‌ستیانپێكردووه و له شاره‌كانى خاركیڤ و كیێڤ به‌رده‌وامییان هه‌یه.