پوتین تەنانەت جودۆشی دۆڕاند

یەکێتی جۆدۆی نێودەوڵەتی بەفەرمی پۆستی سەرۆکی فەخری لە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا سەندەوە، فیدراسیۆنی تۆپی پێی سوید-یش بایکۆتی هەڵبژاردەی ڕوسیای کرد.

لەنوێترین کاردانەوەکانی وڵاتانی ئەوروپا و جیهان بەرامبەر لەشکرکێشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا، فیدراسیۆنی تۆپی پێی سوید دەنگی خۆی خستەپاڵ فیدراسیۆنی پۆڵەندا و بڕیاریدا، لەچێوەی پاڵاوتنەکانی کیشوەری ئەوروپا بۆ گەیشتن بە مۆندیالی 2022 بایکۆتی هەڵبژاردەی ڕوسیا بکات.

لەلایەکی دیکەوە، فیدراسیۆنی نێودەوڵەتی جۆدۆ بەفەرمی بڕوانامەی سەرۆکی فەخری لە ڤلادیمێر پوتینی سەرۆکی ڕوسیا سەندەوە، لەوبارەیەشەوە ڕوونکردنەوەیەکیان بڵاوکردووەتەوە، تیایدا هاتووە، “بەهۆی لەشکرکێشی ڕوسیا بۆسەر ئۆکرانیا، فیدراسیۆنەکەمان بڕیاریدا بە هەڵپەساردنی پێگەی سەرۆکی فەخریی ڤلادیمێر پوتین، چیتر وەک نێردەی فیدراسیۆنەکەمان مامەڵەی لەگەڵ ناکرێت”.

بابەتی پێشتر

نادال سێیەم ناسناوی لەسەریەکی بردەوە

بابەتی دواتر

یاریكردن به‌ چه‌رخ ماڵێكى سوتاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share