شۆن پێن، ئەکتەر و دەرهێنەری بەناوبانگی ئەمریکی، لە كیێڤی پایتەختی ئۆكرانیایە، سەرقاڵی وێنەگرتنی دۆكیومێنتارییەكە لەبارەی هێرشی ڕوسیا بۆسەر ئۆكرانیا.
نووسینگەی ڤۆلۆدیمێر زیلینسکی سەرۆکی ئۆکرانیا لە ڕاگەیەندراوێكدا ئاشكرایكردووە، پێن و زیلینسكی لە كیێڤ یەكتریان بینیوە.
نووسینگەكەی زیلینسکی، شۆن پێن-ی وەك یەكێك لە پشتیوانانی ئۆكرانیا ناوبردووە، بۆیە سوپاسی دەكەن بۆ “بوێری و ڕاستگۆییەكەی”، “ئەو بوێرییەی كە زۆر كەس نییانە، بەتایبەت سیاسەتوانە خۆرئاواییەكان”.
دەرهێنەرە ئەمریكییەكە بۆ دۆكیومێنتارییەكەی، لێدوانی لە سەربازان و ڕۆژنامەوانانی ئۆكرانی وەرگرتووە لەبارەی هێرشەكانی ڕوسیا بۆسەر وڵاتەكەیان.