ئایا باڵندەکانیش گۆرانی ڕەسەنی خۆیان بیرچۆتەوە؟

باڵندەی ھەنگوینخۆر honeyeater bird، کە رەچەڵەکیان بۆ ئوستڕاڵیا دەگەڕێتەوە، گەرچی چەند جۆرێکی ھەیە، بەڵام لێرەدا مەبەست ئەم جۆرەیە کە لەوێنەکەی سەرەوەدا دیارە.

ئەم جۆرە جگە لەوەی کە بەرەو لەناوچون دەچن، توشی حاڵەتێکی سەیر بونەتەوە، ئەویش ئەوەیە شێوازی (رەسەنی خوێندنی) خۆیان بیرچۆتەوە، ئێستا ئەوان بە ئاوازێک دەخوێنن، کە ساڵانێک لەمەوبەر بەوجۆرە نەبووە.

توێژەرانی ئەم بوارە بەدوای ھۆکاری لەناوچونیان دەگەڕان، نەوەک بۆ ئەم باسە، چونكە بەھۆی گۆڕانکارییە ژینگەییەکان ژمارەیان لە300  دانە تێپەڕناکات، %90 یان بەھۆکارە ژینگەییەکان لە ناوچوون، جگە لەوە لەکاتی توێژینەوەکانیان ئەوەشیان بۆ دەرکەوتووە، کە جگە لەناوچونیان، ئەوان تەنانەت ئەو ئاوازەشیان بیرچۆتەوە، کە پێیان دەخوێند و لە ڕابردوو پێی دەناسرانەوە، ئەوان ئێستا بەجۆرێک دەخوێنن کە لە ئاوازی رەسەنەکانی پێشخۆیان ناچێت.

توێژەران ھۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێننەوە ئەم حاڵەتە بەھۆی ئەوەیە کە کاتێ بەچکەکانیان گەورەدەبن و ھێلانەکانیان جێدێڵن، بەھۆی دەستنەکەوتنی نێرینەی جۆری (ھەنگوینخۆرەوە)، ئیدی بە ناچاری لەگەڵ (نێرینەی جۆری دیکەی باڵندە جووت دەبن، لەم کاتەدا گوێڕادێری ئاوازی ئەو نێرینەیە دەبن و لەبەری دەکەن و دەیڵێنەوە، بەم ھۆیەوە ئاوازە ڕەسەنەکانیی خۆیان بیردەچێتەوە.

دروستبوونی ئەم حاڵەتە سەیرە لەناو ئەو جۆرە باڵندەدا جێگای سەرنجە، بۆیە ئێستا مێینەکانی ئەم جۆرە باڵندەیە بە ئاوازی نێرینەی باڵندەی دیكە دەخوێنن، چونكە ئەوەیان لەیادگەدا تۆمار بووە.

بابەتی پێشتر

ڕۆژنامەنوسە کوردەکە لەلایەن تاڵیبانەوە ئازادکرا

بابەتی دواتر

هەولێر.. بەهۆی شەڕ و تەقەکردنەوە دوو هاوڵاتی برینداربوون

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share