وەزارەتی بەرگریی ڕوسیا دەڵێت، بە چەكی زۆر ورد و پێشكەوتوو ژێرخانی سەربازیی ئۆكرانیا، دامەزراوەكانی بەرگریی ئاسمانی و فڕۆكەخانە سەربازییەكان و فڕۆكەوانیی سوپای ئۆكرانیا كراوەتە ئامانج.
وەزارەتەكە دووپاتیشیكردەوە، هێزە سەربازییەكانی ڕوسیا هیچ هێرشێكی مووشەكی یان ئاسمانی یان بۆمبهاوێژ بۆسەر شارەكانی ئۆكرانیا ئەنجامنادات، بەڵكو “ژێرخانی سەربازی و دامەزراوەكانی بەرگریی ئاسمانی و فڕۆكەخانە سەربازییەكان و فڕۆكەوانیی هێزە چەكدارەكانی ئۆكرانیا لەكاردەخرێن بە چەكی زۆر ورد و پێشكەوتوو”.
جەختیشدەكاتەوە، هیچ شتێك نییە هەڕەشەبێت بۆسەر دانیشتووانی مەدەنی.
دوابەدوای ئەگەر و هۆشدارییەكانی ڕابردوو بەرەبەیانی ئەمڕۆ ڤلادیمێر پوتین، سه‌رۆكى ڕوسیا له وتارێكى ته‌له‌ڤزیۆنیدا دەستپێكردنی ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازى وڵاته‌كه‌ى بۆسه‌ر هه‌رێمى دۆنبازى خۆرهه‌ڵاتى ئۆكرانیا ڕاگەیاند و هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌شیكرد هەر وڵاتێک دەستوەردان له هێرشەکەدا بكات “باجی وا دەدات هەرگیز نەیبینیبێت”.
سه‌رۆكى ڕوسیا جه‌ختیشیكرده‌وه، بەرپرسیارییەتی خوێنڕشتن دەکەوێتە ئەستۆی ئۆکرانیا و ئۆپه‌راسیۆنه‌كه‌شی لە وەڵامی ئەو هەڕەشانە ڕاگەیاند کە لە ئۆکرانیاوه دێن.
پوتین هه‌ر له وتاره‌كه‌یدا ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە پشتگوێخستنی داواکارییەکانی ڕوسیا تۆمەتباکرد کە داوایدەکرد نابێت ئۆکرانیا ببێتە ئەندام لە ناتۆ و گەرەنتی هەڕەشە ئەمنییەکانی مۆسکۆ بکات.
سه‌رۆكى ڕوسیا ته‌ئكیدى له‌وه‌شكرده‌وه، ئامانج لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکەی وڵاته‌كه‌ى بۆ ئه‌وه‌یه دڵنیاببنەوە کە ئۆکرانیا لە چەک دادەماڵن.
پوتین داواشی لەو هاوڵاتییه ئۆکرانییانه کرد كه چەکیان هەڵگرتووە دەتوانن لە ڕێوشوێنی سەلامەتدا ناوچەکانی جەنگ بەجێبێڵن.