بومەلەرزەیەکی بەهێز کەناراوەکانی نیوزلەندای هەژاند

بومەلەرزەیەک بە گوڕی 6.8 پلە بە پێوەری رێختەر کەناراوەکانی دورگەی باشووری سەرەکی نیوزلەندای هەژاند.

دەستەی بومەلەرزەزانی و جیۆلۆجی ئەمریکا بڵاویکردەوە، بومەلەرزەکە کاتژمێر 2:43 خولەک بە کاتی ناوخۆیی نیوزلەندا لە دووری 160 کیلۆمەتر لە ناوچەی ریڤێرتن، کە ناوچەیەکی چۆڵکراوە روویداوە.

ئیدارەی فریاکەوتن و کارەساتی نیوزلەندا داوای لە هاوڵاتییان کردووە بەهیچ شێوەیەک نزیکی کەناراوەکانی وڵاتەکە نەکەونەوە.

لای خۆیەوە دەستەی بومەلەرزەزانی و جیۆلۆجی ئەمریکا جەختیکردەوە، مەترسی بەرزبوونەوەی شەپۆلەکانی دەریا و روودانی تسۆنامی لە ئارادا نییە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share