سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دووشه‌ممه‌ى داهاتووی دیاریكرد بۆ دانیشتنی میواندارییكردنى وه‌زیری دارایی عێراق.
میدیای عێراقی بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی نوێنەران و سەرۆكی فراكسیۆنەكان كۆبوونەتەوە، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ند بڕیارێك دراوە، له‌وانه‌ش ڕۆژى دووشه‌ممه‌ى داهاتوو میوانداریی وه‌زیری دارایی بكرێت له‌باره‌ى نرخى دۆلاره‌وه.
هه‌روه‌ها ده‌سته‌ى سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان دانیشتنی كۆتایی هەفتەی داهاتووشی تایبەت بە هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری نوێی عێراق دیاریكرد.