رێباز حەملان: حكومەتی هەرێم پابەندییەكانی لەپێناو دابینكردنی مووچەدا جێبەجێدەكات

رێباز حەملان بریكاری وەزارەتی دارایی عێراق رایگەیاند، سەردانی تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی عێراقم كرد كە بە هاوبەشیی لەگەڵ تیمی تەكنیكیی وەزارەتی دارایی هەرێم و یەكەی ژمێریاری وەزارەتەكان و خانەنشینی سەربازی و مەدەنی لە ئامادەكاری لیستی مووچەی مانگی یەك و ئامادەكاری رێكخستنی لیستی مووچەی خانەنشینانن بەپێی یاسای هاوتاكراوی بەركار.”

دەشڵێت، “دەستخۆشی و سوپاسمان لە هەمووان كرد و پشتیوانیمان بۆ دووپاتكردنەوە بۆ ئەوەی كارەكان بەزوویی جێبەجێ ببن تا ناوەڕاستی ئەم هەفتەیە وەفدی باڵای هەرێم بگەڕێنەوە بەغداد و میكانیزمی كاركردن و خەرجكردنی مووچە بۆ ساڵی 2025 بخرێتە بواری جێبەجێكردنەوە”.
باسی لەوەش كردووە، تیمە تەكنیكییەكانی حكومەتی هەرێم رۆژانە تا شەوی درەنگ بەردەوام كاردەكەن هەموو داواكاری و تێبینییەكانی وەزارەتی دارایی عێراق دەخەنە بەردەم نوێنەرانی وەزارەتی دارایی عێراق بۆ وردبینیكردن و پەسەندكردنی بەپێی ئەو رێنمایی و یاسا كارپێكراوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كاری لەسەر دەكات.

وتیشی، “حكومەتی هەرێم پابەندییەكانی لەسەریەتی جێبەجێدەكات لەپێناو دابینكردنی مووچەی مووچەخۆران و بەدەستهێنانی مافە داراییەكانی هەرێم بە پێی یاسای بودجەی 2025 و ئەو تەرخانكراوە داراییەی بۆی دیاریكراوە”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی خوێندنی باڵا:
نابێت بهێڵین ئەم دیارەدە دزێوانە بپەڕنەوە ناو حەرەمی زانکۆکانمان و پەرەبستێنن

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی كوردستان، ڕاگەیەندراوێکی لەبارەی كوژرانی دوو مامۆستای زانكۆی سەڵاحەدین بڵاوكردەوە و داوادەكات…
زیاتر ببینە

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی: ئەو نرخانەی دۆلار کە بڵاودەکرێنەوە فەرمی نین

وتەبێژی بازاڕی دۆلارەکەی سلێمانی رایدەگەیەنیت، “ئەو نرخەی ئەمڕۆ بڵاوکراوەتەوە، نرخێکی فەرمی و باوەڕپێکرا نییە”. جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی…
Total
0
Share