زانیارییە دزەپێکراوەکان لە ئایفۆنی 14وە.. گۆڕانکاریی گەورەی تێداکراوە

ئەو زانیارییە دزەپێکراوانەی لەپێگەکانی ئینتەرنێتەوە بڵاوکراونەتەوە سەبارەت بە ئایفۆن 14 گۆڕانکاریی تەکنیکی ئاست بەرز لە مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵدا دەردەخات بەراورد بە جۆرەکانی ئێستای.

پێگەی MacRumors بڵاویکردەوە، کۆمپانیای ئەپڵ کارەکانی دروستکردنی زنجیرەی مۆبایلەکانی دەستپێکردووە و لە پایزی ئەمساڵدا مۆبایلەکە دەخرێتە بازاڕەوە.

ئاشکراشیکردووە، مۆبایلە نوێیەکەی ئەپڵ گۆڕانکاریی زۆر گەورەی تێدا کراوە بەتایبەت لە قەبارە و فراوانی بیرگەکەیدا.

بڕیارە ئەپڵ جۆرە نوێیەکەی ئایفۆن لە مانگەکانی ئەیلول و تشرینی یەکەمدا نمایش بکات، کە پێکدێن لە iPhone 14 و 14 Pro کە سکرینی هەردوو مۆدێلەکە پێوانەی 6.1 ئینجە، هەروەها مۆدێلەکانی iPhone 14 Max و 14 Pro Max بە سکرینی 6.7 ئینج.

بابەتی پێشتر

زیلینسكی: ئۆكرانیا دەرگای داگیركردنی خۆرهەڵاتی ئەوروپایە

بابەتی دواتر

كۆتایی هەفتەی داهاتوو سەرۆك كۆمار هەڵدەبژێردرێت

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئایا ڕوسیا هەڕەشەکانی بۆ جێهێشتنی کەشتییەوانە ئەمریکییەکە بەتەنها لە بۆشایی ئاسمان جێبەجێدەکات؟

دایکی کەشتییەوانی ئەمریکی مارک ڤاندی دەڵێت، بەرپرسانی ڕوسی هەڕەشەی بەجێهێشتنی کوڕەکەیان کردووە لە بۆشایی ئاسمان، لەبەرامبەردا ئیلۆن مەسک…
Total
0
Share